ئیسرائیل: 33 سەرکردەی فەڵەستینیمان کوشتووە

لڤین:
سوپای ئیسرائیل ناوی 33 سەرکردەی حەماس و جیهادی ئیسلامی بڵاو کردەوە و دەڵێت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کوژراون.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە رۆژانی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەی حەماس و جیهادی ئیسلامی كوژراون.
ئەو لە تویتێکدا دەڵێت: کاتێک دێتە سەر ئاسایش و سەروەری و نیشتمانەکەمان، باجی قورس دەدەن. وێنەیەکیشی بڵاو کردووەتەوە کە ناو و وێنەی ژمارەیک کەسی تیادایە کە وەک سەرکردەی ئەو دوو هیێزەی فەڵەستین ناساندوونی وتوشیەتی “لیستی یەکەمی ژمارەیەکی زۆر لە حەماس و جیهادی تێکدەران کە لەم ڕۆژانەی دواییدا لە ناوبران”.