لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كان داوای روونکردنەوە دەکات

لڤین:
لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر داخستنی بازگه‌كانی هه‌ولێر و كردنه‌وه‌ی بازگه‌كانی سلێمانی به‌ڕوی گه‌شتیاران ده‌ربڕی بە داڕمانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار ناوی دەبات.
لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان “ته‌نها له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی 2019 نزیكه‌ی 250 هه‌زار گه‌شتیار رووی له هه‌رێمی كورستان كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك سێ شه‌و، هوتێل و رێستورانت و بازاڕ به‌گشتی بمێنێته‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێك ته‌نیا 300 دۆلار خه‌رج بكات، ئه‌وه ده‌كاته 75 ملیۆن دۆلار، كه ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و دابینكردنی سه‌دان هه‌لیكار، به‌پێی زانیاری ساڵانی رابردو نزیكه‌ی نیوه‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێم بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن، كه‌واته له نه‌هاتنیش زیانی گه‌وره به‌ر هه‌ولێر كه‌وتوه”.
کۆمەڵەکە دەشڵێت “جێگای نیگه‌رانییه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاری داخستنی بازگه‌كان به‌ڕوی گه‌شتیاران درا، كه بووه هۆی نه‌هاتنی گه‌شتیاران بۆ شاری هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر له شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا، به‌ڵام له شاری سلێمانی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی كه ده‌ڵێت، زیاتر له 75 هه‌زار گه‌شتیار بۆ سلێمانی هاتوون، به پێی راپۆرتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ژماره‌كه بۆ 100 هه‌زار به‌رز بوه‌ته‌وه، ئه‌وان زیانیان پێنه‌كه‌وت”.
ئەوان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لقی هه‌ولێر ناڕه‌زاییان دەربڕیوە و “له داڕمانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار به‌هۆی ئه‌م جۆره بڕیارانه، بۆیه پرسیارمان له وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه كه ئایا 75 هه‌زار گه‌شتیار بۆ شاری سلێمانی ده‌چێت رێنمایه‌كانیان جێبه‌جێكردوه؟، داواشده‌كه‌ین رونكردنه‌وه‌یه‌كمان پێبدات كه بۆچی ته‌نها له شاری هه‌ولێر ده‌بێت رێنمایه‌كانیان جێبه‌جێبكرێن و هه‌ولێر و دهۆك باجی بڕیاره‌كان بده‌ن؟”.