لە رۆژانی جەژندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان  لە سلێمانی کردووە

لڤین:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە.

ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.

ناوبراو روونیکردەوە: بەشێکی زۆری نەخۆشەکان بەهۆی نەخۆشی هەناوی بوون، بەهۆی زۆر خواردن و تێکچوونی باری تەندروستییانەوە بووە.

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئاماژەی بەوەشکرد: لە سێ رۆژی جەژندا 88 رووداوی هاتووچۆ روویداوە، 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە، بە تێکڕای هەر سێ رۆژەکە تەنیا 6 رووداوی مردن هەبووە لە نەخۆشخانەی شار.

روونیشیکردەوە: زۆربەی ئەو رووداوانەی لە رۆژانی جەژندا روویانداوە لای ئێمە تۆمار کراوە گەشتیاری عەرەب بوون، واتا لە پێنج بەشی رووداوەکانی جەژن تەنیا یەک بەشیان کورد بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button