فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران پەیوەندی بە سەرکردە فەڵەستینیەکانەوە کرد

لڤین:
فەرماندی فەیلەقی قودسی ئێران پەیوەندی بە سەرکردەی گروپەکانی فەڵەستینەوە دەکات و باسی شەڕی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە و پشتیوانی ئێرانی بۆ دوپاتکردونەتەوە.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، شەوی ڕابردوو لەگەڵ هەریەک لە ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و زیاد نەخالە سکرتێری گشتی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین قسەیکرد.
بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە فەڵيستین دوایین گۆڕانکانییەکانی شەڕی غەزەی بۆ قائانی ڕوونکراوەتەوە و خۆیان و فەلەستینییەکانیان بە قەرزداری هاوکارییەکانی ئێران زانیوە لەو شەڕەدا.
هەر لە و پەیوەندییەدا فەرماندەی سوپای قودسی ئێران پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گروپە فەڵەستینیەکان دوپاتکردووەتەوە.