سعودیە دەیەوێت رکابەری ژاپۆن بکات

لڤین:

سعودیە سیستەمی چڕی ریسایکلین ئەنجام دەدات و دەیەوێت رکابەری ژاپۆن بکات لە بەکارهێنانەوە زبڵ و پاشەرۆکاندا.

 

سعودییە بریاریداوە بۆ لەمەودوا سیستەمی ئابوری بازنەیی پەیڕەو بکات و بەو هۆیەوە کار بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەی بکات کە هاوشێوەی زنجیری پاسکیل سود لە پاشەڕۆ وەردەگرێتەوە.

 

سعودیە ساڵانە نزیکەی 15 ملیۆن تۆن زبڵ بەرهەم دەهێنێت کە زۆربەی بە خەسارکردنی زەوییە زەبەلاحەکانی وڵاتەکە کۆتایی دێت کە پڕن لە ژەهری مەترسیدار . لەگەڵ کارکردنی بۆ چاکسازی لە وڵاتەکدا بڕیارە بۆ لەمەودوا  کار بە سیستەمی ” ئابوری بازنەیی ” بکەن کە هەر جۆرە پاشەڕۆیەکی ڕەق دەتوانێت کەرەستەی خاو بێت بۆ سەرچاوەیەکی نوێ و بەنرختر .

 

پلاستیک خاڵێکی سەرەتایە وەک مادەی یەکەم نزیکەی سەدەیەکە کاری لەسەر دەکرێت بۆ گواستنەوەی سەوزە و میوە و زۆرینەی بابەتەکانی دیکە بەکار دەهێندرێت و ئەوەش مەترسی لەسەر ژینگە دروست کردووە.

 

پلاستیک بۆ شیبوونەوەی پێوستی بە ماوەی 500 ساڵە کە بە باوەڕی پسپۆڕانی ژینگە ئەوەس کارەساتێکی ژینگەییە کە ڕۆژانە لە سەر شەقامەکاندا بە جانتای پلاستیکی و کوپ و بوتڵ بەرهەمی دەهێنین.

 

لە پڕۆسەی بەکار هێنانەوەی ماددە پلاستیکیەکان وڵاتی ژاپۆن سەرکردەی جیهانە و ئێستا نزیکەی 90 ٪ ی پاشەڕۆ پلاستیکیەکانی بەکاردەهێنێتەوە، بە گوێرەی رارپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆتلایت، سعودیەش 50٪ی پاشەڕۆی پلاستیکی کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ بەکاری بهێنێتەوە.

 

لە ژاپۆن ئاساییە کە ماڵەکان زیاتر لە نیو دەرزەن واتە زیاتر لە 6 دەفریان بۆ زبڵی جۆراوجۆر هەبێت، بۆ ئاسانکردنی کاری دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرجەم خاشاکەکان.

 

پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڕێگای گشتی کێرالا لە هیندستان، مادەیەکی پلاستیکی دروستکردووە لە پاشەڕۆ پلاستیکییەکان کە لە قیری ئاسایی خۆڕاگرترە و توانای بەرگەی بارانی قورسیش دەگرێت.

 

پاشەڕۆی ناوماڵ دەتوانێت ئەو وزەیەی پێویستە بەرهەم بهێنێت بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکان و شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە داهاتوودا دابین بکات

 

رۆژنامە سعودییەکە ئاماژەی بە  توێژینەوەیەکی زانکۆی شا سعود کردوو کە لە ساڵی 2017 ئەنجامیداوە تیادا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە شاری جددە بە تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 180 مێگاوات کارەبای هەیە لە زبڵ سوتاندن.

 

حکومەتی سعودیە پێشتر رایگەیاندووە هەنگاوی چالاک دەنێت بۆ دروستکردنی لانی کەم نیوەی پێداویستی وزە لە پڕۆسەی ریسایکلین تا ساڵی 2030 .

 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە دەکرێت بۆ بەکارهێنانی خاکی ئەو ناوچانەی کە ئێستا وەک زەوی پاشەڕۆ بەکاردێت بگۆڕێت بۆ  زەوی بۆشایی گشتی و جوان بکرێت بە تایبەت دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر زبڵی تیادا لەناوبرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button