لە سنوری سلێمانی دوو ڕاوچى دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند کە دوو راوچی ماسیان لە کاتی راودا دەستگیرکردووە و کە ژمارەیک ماسیان راوکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، لە پێناو ڕێگریکردن لە ڕاوکردنى ماسى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى گاپیڵۆن لە چەمى کارێزە توانیان (٢) ڕاوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوون.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (١) تۆڕى ماسى گرتن لەگەڵ ژمارەیەک ماسى ڕاوکراودا .پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستى دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .
لە ئێستادا بە هۆی وەرزی گەشەی ماسییەوە بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە و تا ناوەڕاسی مانگی حوزەیران رێگری دەکرێت لە هەموو جۆرەکانی راوی ماسی.