هەموو پارتی سەرقاڵی ڕاستكردنەوەی هەڵەكەی كاك مەسرورن….

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەنگەر سەید قادر
دوو هەفتە پێش ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە چەند ڕێگەیەكەوە زانیاری لەسەر ئەو دادوەرانە كۆكردووەتەوە كە لەسزادانی ڕۆژنامەنوسانی بایدینان تێوەگلاون
ڕەنگە بپرسی هۆكاری چیە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا لەسەر پرسی ڕۆژنامەنوس و چالاكانی بادینان هاتووە دەنگ ولەكاتێكدا زۆر پێشێلكاری گەورەتر كراوە هەر لە كوشتنی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامە نوسان بەڵام بێدەنگ بوون؟
– هۆكارەكە بەكورتی پەیوەستەبە:
١- هەڵەی دادوەران كە لەبڕیارەكەدا ڕاستەوخۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریكا بە هاوكاری تیرۆر تۆمەتبار كراون كە ئەمە وڵاتانی بەهێزیش كە ناكۆكیان لەگەڵ ئەمەریكا هەیە ئەو بوێرییەیان نیە
٢- دوان لە دەستگیركراوەكان كاریان لەگەڵ چەند ڕێكخراوێكی نزیك لە ناوەندی بڕیاری ئەمەریكا و میدیا و ڕێكخراوە بیانیەكاندا كردووە
٣-ئەم بڕیارە دەبێتەهۆی لەكەدار كردنی ئەو ئەزموونەی ئەمەریكا و ئەوڕوپا شانازی بە دامەزراندن و پاراستنیەوە دەكەن
٤- بڕیارێكی مەترسیداڕە دژی هەموو ئەوانەی كار لەگەڵ ئەمەریكا و ڕێكخراو و میدیا بیانیەكاندا دەكەن
بۆیە بڕیارەكە دادگا نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و كەنەدا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤی هێنایە دەنگ و هەڵوێستی توندیان هەبووە و چاوەڕێی ڕاستكردنەوەی هەڵەكەن
– ئایا هەڵوێستەكە تەنها لە چوارچێوەی بەیاننامەدا دەمێنێتەوە؟
هەڵوێستی وڵاتان تەنها لە چوارچێوەی بەیاننامەدا نامێنێتەوە و ئێستا چاوەڕێن دادگای تەمیز یان سەرۆكی هەرێم بڕیارەكە ڕاستبكەنەوە، پارتیش بەناڕاستەوخۆ بەڵێنی ڕاستكردنەوەی هەڵەكەی داوە
لە ئەگەری ڕاستنەكردنەوەی هەڵەكەدا بە دڵنیاییەوە ئەو وڵاتانە بەتایبەت ئەڵمانیا و ئەمەریكا هەڵوێستی كرداریان دەبێت، بەڵام سزادانەكە بە چەند ڕێگایەك دەبێت كە پارتی باجێكی قورس دەدات، پارتی پەیامەكەی پێگەشتووە
لە نمونەی نزیكی ڕابردوودا نمونەی سوتاندنی چەند چەكدارێكی داعشە لەلایەن لیواكانی ٩-١٢ پێشمەرگەوە كە ئێستا ئەو لیوایانە خراونەتە لیستی ڕەشی ئەمەریكا و سەرەڕای گۆڕین و سزادانی بەرپرسەكانیان بەڵام. هێشتا ئەمەریكا لەلیستی ڕەش دەری نەهێناون
ئەمەش هۆكاری دواكەوتنی هاوكاری دارای ئەمەریكا بوو بۆ پێشمەرگە، بەتایبەت سێ مووچەی لیوا هاوبەشەكان، كە ئەم بڕیارەی ئەمەریكا دوای سێ ساڵ لێكۆڵینەوە سەرپێخرا نەك لە شەو ڕۆژێكداc


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button