عەلی قەرەداغی داوایەک لە وەزارەتی ئەوقافی وڵاتانی ئیسلامی دەکات

لڤین:

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی ئاینی جیهانی ئەنجامی کۆنفرانسێکی  یەکێتییەکەی بۆ پشتیوانی لە قودس راگەیاند  و داوا دەکات وەزارەتی ئەوقافی وڵاتانی ئیسلامی وتار و کارەکانایان تایبەت بکەن بە پشتیوانی لە مزگەوتی ئەقسا و قودس.

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی مسوڵمان دەشڵێت،  داوا دەکات میللەت پەروەردە بکەن سەبارەت بەو دۆخەی لە مزگەوتی ئەقسا و قودس و فەلەستین ڕوو دەدات و ئەوەی پێویستە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی لەوێ ئەنجامی بدەین.

ئەو بانگهێشتی ئیمام و بانگخوازانی کرد بۆ ئەوەی پستیوانی فەيڵستین بکەن و داواشیکرد  لە وڵاتان کۆنفرانس و کۆبوونەوە ئەنجام بدەن بۆ نیشاندانی پێگەی شەرعی لە پاڵپشتی کردنی فەيڵستینییەکەنان.

ئەو داواشی کردووە اکر بکرێت لەسەر ئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل وەک تیرۆری رێکخراو باسی لێوەبکرێت و  پشتیوانی بۆ ئەقسا و فەڵيستین کۆ بکرێتەوە و تاوانەکانی ئیسرائیل باسی لێوەبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button