لە مانگی رەمەزاندا 25 شوێنی گه‌شتیاری لە سێمانی داخراون

لڤین:
بە‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند، له مانگی ڕه‌مه‌زان 25 شوێنی گه‌شتیاری داخران و 36 خاوه‌نكاریش پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، لیژنه‌كانی پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار، له مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌ردانی 900 خاوه‌ن مۆڵه‌تی گه‌شتیاریان كردوه .
به‌پێی ئامارێكی ئه‌و لیژنانه له كۆی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان له نێو شاری سلێمانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و ڕێنمایه‌كان ، 25 شوێن داخراون، هه‌روه‌ك 36 خاوه‌نكار پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه .
کۆی گشتی له شاری سلێمانی 1400 موڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری دراوه‌ته خاوه‌نكاران و له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی گه‌شتوگوزاره‌وه ، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دواین مه‌رج و ڕێنمایه‌كان به‌سه‌ر ده‌كرێنه‌وه.