ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی قودس كۆدەبێتەوە

لڤین:
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی رووداوەکانی کەرتی غەززە لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی داخراو ساز بکات و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی رووداوەکانی ئەم چەند رۆژی فەلەستین و ئیسرائیل بکەن.
کۆبوونەوەکە لەسەر داوای وڵاتانی تونس، ئیرلەندا، چین، ئیستۆنیا، فەرەنسا، نەرویج، نەیجەر، سانت فنسنت، دوورگەکانی گرینادین و ڤێتنام، ساز دەکرێت.
ئەوەس دوای ئەوە هات کە رۆژی دووشەممە 10ی ئایار ئەنجوومەنی ئاسایش لە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بارەی رووداوەکانی فەلەستین، شکستی هێنا.