وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوی داعش بڵاو کردەوە

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوە و لەشێوەی مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتوونەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی داعشەوە بڵاوکردەوە دەڵێت “چەندین جار هۆشداریمان دابوو لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوە و لەئێستادا لەشێوەی گروپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتونەتەوە، بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش، ماوە ماوە کردەوەیەکی دڕندانەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن . ”

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو  “کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی شەوی ١١ی ئایاری ٢٠٢١ تیرۆریستان پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ١١٦ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا، لەسنوری قەزای کفری و لەئەنجامی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە، پێشمەرگەیەک بەناوی (محسن حسێن گەرەوەیی) شەهیدبوو “پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ  دراوەتەوە و تیرۆریستان راونران.

راشیگەیاندووە بۆ رێگریکردن لەو رووداوانە و تێکشکاندنی تەواوەتی چەکداران پێویستیان بە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەن، لەگەڵ سوپای  عێراقدا هەیە . وتوشیەتی، هێزی پێشمەرگە لەئاست ئەو کردەوانە بێدەنگ نابێت و لەکاتی خۆیدا وەڵامی توندی دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button