ھەرێم رفعت بیرەباتی:

هەوڵێک هەیە بۆ بەلارێدابردن و پەردەپۆشی ناحەقی و نایاسایی بوونی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان

لڤین:

لە پەیامێکدا کە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بڵاو کردووەتەوە و کۆپیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ھەرێم رفعت بیرەباتی پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەی(حوکمدراوانی بادینان)، ڕایگەیاندووە،” ئاشکرایە دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان رای گشتی کردە دوو بەرەی دژ بەیەک،دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمیش بەھەمان شێوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە ئاستی دەرەوەشدا وڵاتانی پاڵپشت لە ئازادی رادەربرین و کاری میدیایی و مافەکانی مرۆڤیش بەروونی ھەڵوێستی خۆیان گەیاندە حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ پشتیوانی حوکمدراوانی بادینان”.

دەقی پەیامەکە:

پەیامێک لە پارێزەری فەرمی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان

بۆ/دەزگاکانی راگەیاندن

ئاشکرایە دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان رای گشتی کردە دوو بەرەی دژ بەیەک،دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمیش بەھەمان شێوە.
لە ئاستی دەرەوەشدا وڵاتانی پاڵپشت لە ئازادی رادەربرین و کاری میدیایی و مافەکانی مرۆڤیش بەروونی ھەڵوێستی خۆیان گەیاندە حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ پشتیوانی حوکمدراوانی بادینان.

ئێمە وەک پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە دقیق رۆژێک دوای دەستگیرکردنیان لەرێگەی بەڕێز ھاوسەری یەکێک لەگیراوەکان(شێروان شێروانی)ەوە پەیوەندیمان پێوەکرا بۆ بوون بەپارێزەری،ڕۆژی دواتر سەردانی دادگا و ئاسایشی دھۆکمان کرد لەرووی یاساییەوە سەرەرای رێگری و مماتەلە کردن بە دۆسیە و دیتنی بریکاردارم
رێکارە یاساییەکانمان گرتە بەر.

بەداخەوە لە ماوەی رابردوو بەرێزێک بەبێ ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی خۆی کردبووە قسەکەری دۆسیەکە ئەمەش بە ھەوڵێک دادەنێین بۆ بەلارێدابردن و پەردەپۆشی ناحەقی و نایاسایی بوونی دۆسیەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێداچوونەوەی بریارەکە،ھەر ئەم بەرێزە قسەکانی ووردکردەوە بۆ کاتی تحقیق،گوایە ئێمە پارێزەری دۆسیەکە لەگەڵ بریکاردارم واژۆمان کردووە لەسەر دانپێدنانەکە،ئەمە و قسەکانی تر دوورە لەراستیەوە،ئەو بەرێزە دوور و نزیک ئاگاداری وردەکاری دۆسیەکە نیە.

بۆیە داوا لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکەین تاکو کۆتایی دۆسیەکە بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە بکەن،خۆیان دووربگرن و نەبنە سەکۆی کەسانێک کە بەشێوەیەک لە شێوەکان دەچنە بەرەی دژایەتی حکومدراوان.

پێویستە بۆ ھەر زانیارییەک بگەرێنەوە لای پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە.

لەگەڵ ڕێزی زۆر

پارێزەری فەرمی و یاسایی
دۆسیەی(حوکمدراوانی بادینان)
ھەرێم رفعت بیرەباتی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button