لە 17 ویلایەتی ئەمریکا باری لە ناکاو راگەیەندرا

لڤین:
ئەمریکا باری لەناکاوی لە واشنتۆنی پایتەخت و 16 ویلایەتی دیکە بە هۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورەوە راگەیاند.
دوای هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورە کە یەکێک لە گەورەترین هێڵەکانی گواستنەوەی نەوتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکای کردە ئامانج، کۆشکی سپی باری لەناکاوی لە واشنتۆنی پایتەخت و 16 ویلایەتی دیکە راگەیاند.
ئەو هێرشە ئەلکترۆنییە مەترسی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە و لە ئەمریکا و پشپۆڕانی بوارەکە پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بەوهۆیەوە 2 تا 3٪ی نرخەکەی بەرز ببێتەوە.
هێرشە ئەلیکترۆنییەکە گروپێکی تاوانکاری ئەلیکترۆنی، رۆژی هەینی ئەنجامیان داوه، هێڵی گواستنەوەی نەوتی كۆلۆنیال پیپلاینی کردووەته ئامانج کە رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 ههزار بەرمیل دەگوازێتەوە و بەتەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوه.