لە دوومانگدا نزیکەی 3500 تۆن کاڵای رێگە پێنەدراو لە ئیبراهیم خەلیل رێ‌یان لێگیراوە

لڤین:
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بڕی سێ هەزار و 365 تۆن و 199 کیلۆ کەلوپەلی خراپ گەرێندراونەتەوە یان لە نێوبراون.
بەرێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل بڵاویکردەوە له ماوه‌ى دوو مانگدا له ١\٣\٢٠٢١ تا ٣١\٤\٢٠٢١ بڕی سێ هەزار و 365 تۆن و 199 کیلۆ كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه‌و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکران.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەلوپەلەکان “به‌شێكیان گه‌رێندراونه‌ته‌وه و به‌شێكیش له‌نێو براون، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئەم کەرەستانە له گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە ئەو کەرەستانە بەشێوەیەکی گشتی پێكهاتبوون له کەلوپەلی (ته‌ندروستى، کوزماتیک، خواردن و خواردنه‌وه، فیتێرنه‌رى، چاندن، بیناسازى…تاد).