دواین زانیاریی لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن لەزاری وتەبێژی كۆمسیۆنەوە

لڤین:

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دواین زانیاریی لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئێستا لە قۆناغی ڕیزبەندیكردنی ناوی پاڵێوراوەكانن بۆ دڵنیابوونەوە لێیان و ئێستاش سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەبارەت بە دواین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە ئێستادا ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ زیاتر لە یەك جار، لە پرۆسەكەدا دەنگدان ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە وردیی و خێرایی و پاكی ئامێرەكان، ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئەو تاقیكردنەوەیە لە ناوەڕاستی مانگی تەموز ئەنجام دەدرێت و نەتەوە یەكگرتووەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕێكخستنی هەڵبژاردن و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنەكان و نوێنەری حزبەكان و چاودێرانی ناوخۆیی ئامادە دەبن.

وتەبێژی كۆمسیۆن، گرنگی كۆمسیۆن لەسەر پاكی و شەفافیەتی هەڵبژاردن دەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی بەشداریپێكردنی سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی كە كارتی بایۆمەتری و كارتی كورت مەودایان هەیە، كە كارتێكی پاك و پارێزراوە و ناتوانرێت هاك بكرێت، هەروەها ئامێرەكانی وردبینی و خێراكردنی ئەنجامەكان و سەرجەم ئامێرەكانی تر پرۆسەی هەڵبژاردن متمانە پێكراون و ناتوانرێت هاك بكرێن.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی ڕیزبەندیكردنی ناوی پاڵێوراوەكانن بۆ دڵنیابوونەوە لێیان، دواتر دەنێردرێن بۆ دەستەی نیشتمانی بۆ لێپێچینەوە و دادوەریی و دەستەی نەزاهە و بەڵگە و تاوان و وەزارەتی پەروەردە و فێركردن، ئەوەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لەشایستەییان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button