قوباد تاڵەبانی: دەبێت بۆشایی ئەمنی لە ناوچە دابڕێندراوەکان نەهێڵدرێت

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە”تیرۆر” کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بکرێت و بۆشایی ئەمنی لە و ناوچانە نەهێڵدرێت.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر پێشمەرگە، ڕایگەیاند”ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کەدەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ روبەروبوونەوەی تێرۆر و تۆقاندن بەھەموو شێوەکانی و بەھەر ھۆکارێک بێت”.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی: پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە”تیرۆر” کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بکرێت.
ئەو جگە لەوەی کە بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەپردێ کردووە دەشڵێت “دەبێ بەوپەڕی توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت”.