مەسرور بارزانی: پێویستە هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بمێننەوە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بمێننەوە و راهێنانیان بە هێزە ئەمنیەکان بەردەوام بکەن و روبەڕووی داعش ببنەوە.

مەسرور بارزانی، لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش رایگەیاند،  داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق ، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ناوبراو جگە لە سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان  وتیشی: داعش سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنورانەدا هەیە. بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە.

سەرۆکی ئحکومەتی هەرێم بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕوبەڕبوونەوەی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button