ڕووسیا و ئەمریکا گفتوگۆی نهێنیان کردووە
لڤین
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە بەرپرسێکی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ڕۆژی دووشەممە بۆ یەکەمین جار لە دوای مانگی پێنجەوە جەنەڕاڵە باڵاکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە گفتوگۆیان کردووە.
بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات دەستبەجێ وردەکاری زیاتری نەدا سەبارەت بە گفتوگۆکەی نێوان سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵ مارک مایڵی و سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا جەنەڕاڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ.