زیندانیانی بادینان داوای گواستنه‌وه‌یان بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی ده‌كه‌ن
لڤین:
تیمی پارێزه‌رانی زیندانیانی بادینان داوایكرد، زیندانیانی بادینان مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن و داواكاریه‌كه‌شیان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ چاكسازی سلێمانی جێبه‌جێبكرێت و رایگه‌یاند، “به بیانوی جیاواز و نا مه‌نتقی رێگری له پارێزه‌ران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوری دیكه ده‌كرێت سه‌ردانی سزادراوانی بادینان بكه‌ن”.
تیمی پارێزه‌رانی زیندانیانی بادینان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ڕایگشتی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادارن كه رۆژنامه‌نوس و چالاوانانی بادینان له‌سه‌ر بیرورای ئازاد و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی سزادراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه ئێستا له‌ناو چاكسازی گه‌ورانی ھه‌ولێر سزا له‌سه‌ر گیراوانی بادینان و مانگرتوه‌كانی تر به‌رده‌وامه، بۆیه له‌به‌ر پاراستنی دۆخی ته‌ندروستیان و وه‌كو پرسێكی مرۆڤایه‌تی داواكارین زیندانیانی بادینان مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن، بۆ پاراستنی مافه‌كانیان ره‌وانه‌ی چاكسازی سلێمانی بكرێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “پێویسته رێكاره ئیداریه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی بادینان بۆ چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی جێبه‌جێبكرێن، كه داواكه‌یان پێشكه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ھه‌ولێر كردوه، ئه‌مه‌ش مافێكی ئاسایی و یاسایی خۆیانه، هه‌روه‌ها به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ی له‌پشت سزادانی زیندانیانی بادینان له ھه‌ولێر به‌سه‌ر ھه‌مو دامه‌زراوه‌یه‌كدا زاڵه، ده‌یانجار ئه‌و گیراوانه سزادراون، بێ به‌شكراون له چه‌ندین مافی سه‌ره‌تاییان”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “به بیانوی جیاواز و نا مه‌نتقی رێگری له پارێزه‌ران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوری دیكه ده‌كرێت سه‌ردانی سزادراوانی بادینان بكه‌ن، هیوادارین له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رێگربن له سزادانی زیندانیانی بادینان و وه‌كو پرسێكی یاسایی و به‌پێ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت”.