حەشدی شەعبی لە سەر هێرشەکەی کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە
لڤین:
لە ڕاگەیەندراوێكیدا حەشدی شەعبیدا هاتووە کە عێراق بە باوردۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بەوەش هەیە هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.
حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر ڕایگەیاندووە کە کارێکی تێکدەرانەیە و دەستی لایەنە دەرەکییەکانی بۆ دوژمنایەتی گەلی عێراق لە پشتەوەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هێرشانەش بە ئامانجی تێکدانی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی عێراق دەبینرێت.