قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە عێراق بەردەوامە

لڤین:

لە میانی دووەم رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵایین” کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجام دەدەن، دوو تیرۆریست دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵایین”کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکراون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button