پەرلەمانتارێکی پارتی: یەکێتی بەنیازە بە سیستەمی تاک و جووت مووچە دابەش بکات

لڤین:

وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هاوشێوه‌ى به‌نزین، به‌نیازن دابه‌شكردنى موچه‌ش بكه‌نه‌ تاك‌و جوت به‌گوێره‌ى موالیدى خانه‌نشین‌و ئه‌وكه‌سه‌ى موچه‌ وه‌رده‌گرێت”.

پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕايگه‌یاند، “زانیارییمان پێگه‌یشتووه‌، یەکێتی بەنیازن وەکو بەنزین، موچە بکەنە موالیدی تاک‌و جووت، واته‌ ڕۆژێک موالیدی تاک‌و ڕۆژێکیش موالیدى جوت موچه‌ وه‌ربگرێت”.

هەروەها وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى به‌ته‌نزه‌وه‌ ده‌ڵێت:”ئەی ئافەرم بۆ خۆتان‌و ئیدارەدان‌و هەڵگرتنی مەسئولیەتتان، ئەم بیرۆکەو داهێنانە بشارنەوە نەکا سینگاپۆرو ژاپۆن‌و کۆریای باشوور لێتانی ببەن”.

ده‌پرسێت:”بەس بزانم بۆ لێتان قبوڵدەکرێت؟ مەسەلەن ئەو حزبانەی لەدژی پارتی هەمیشە قەڵەمیان نوکی تیژە بۆ بێدەنگن؟ چەند شەرمنانەو سەرکزانەیە ئەو سیاسەتەی ئێوە دەیکەن”.

له‌باره‌ى داهاتى سلێمانیشه‌وه‌ پێشەوا هه‌ورامانى  نووسیویەتی:”بەس تەنها داهاتی مەرزەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە 150 ملیار دینارە جگە له‌پارەی ئاوو کارەباو شارەوانی‌و تاپۆو ئەو داهاتانەی کە دەبێت بدرێتەوە حکومەت‌و نایدەنەوە، تەنها ئەوە بەسە بیدەنەوە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی نەبنە ئەو عیبرەتەی کە ئێستا بوون”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button