هیندستان داوای لێبوردن لە پاکستان دەکات

لڤین:

رۆژی هەینی هیندستان پشتڕاستی کردەوە کە بە هەڵە موشەکێکی بە ئاڕاستەی وڵاتی کە پاکستانە وەشاندوە و بەڵام “زۆر بە جێی نیگەرانیەوە” ناودێری کرد.

پێشتر سوپای پاکستان ڕایگەیاند:” کە موشەکێکی هیندستان کە خێراترە لە شەپۆلەکانی دەنگ رۆژی چوارشەممە خۆی کێشاوە بە خاکی ئەواندا و زیانی گەیاندووە بە موڵکی هاووڵاتیان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە. بەرپرسانی پاکستانی داوای ڕوونکردنەوەیان لە نیو دیلهی کرد لەو کردەوە “نابەرپرسانەیە” کە دەکرا ئاسایشی هەرێمەکە بخاتە مەترسییەوە.”

لە راگەیەندراوێکی فەرمی هیندستاندا ڕۆژی هەینی بڵاویانکردەوە کە “لە کاتی چاکسازیکردنێکی ڕۆتینیدا، گرفتێکی تەکنیکی بووەتە هۆی ئەوەی کە موشەکێک بە هەڕەمەکی بوەشێنن” هەروەها ئاماژەشیان بەوە داوە کە حکومەتی هیندستان ” زۆر بە هەند وەریگرتووە و لە ئاستێکی باڵادا داوای لێکۆڵینەوەیان کردووە لە ڕووداوەکە.”

وتەبێژی سوپای پاکستان ژەنەڕاڵ بابار ئیفتیخار درەنگانێکی رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە فەرمی وردەکاری ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد و وەک پێشێلکارییەکی “ئاشکرا” ئەو کردەوەیەی شەرمەزارکرد و گوتیشی موشەکەکە لە شارۆچکەی میان چانوو لە پارێزگای بەنجاب لە سنووری ڕۆژهەڵات کەتۆتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button