سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەدر کۆدەبێتەوە

لڤین:

ئەمڕۆ دوو لە سەرکردە دیارەکانی  چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی موقتەدا سەدر دەکەن لە ناوچەی حەنانەی نەجەف.

ماڵپەڕی (بغداد اليوم) لە سەرچاوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە هادی عامری و فالح فەیاز بەنوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەکەن لە ناوچەی حەنانەی نەجەف.

لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت و گفتوگۆی رێکەوتنی نێوان چواچێوەکە و رەوتی سەدر دەکرێت.

هاوکات فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە فراکسیۆنەکەیان کۆبونەوەیەکی “گرنگ” ئەنجام دەدات کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی کۆبونەوەکەی حەنانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button