ئیدارەی ڕاپەڕین.. لەكاتی ڕووداوێكی هاتوچۆدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا

لڤین:

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنوری ناحیەی چوارقوڕنە لە یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانەدا كە توشی ڕووداوەكە ببوو، بڕێک مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی دوو ئۆتۆمبێل پكدادەدەن و ڕووداوێكی هاوتوچۆ دروست دەبێت، دوای ئەوەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوی هاتوچۆکە کرایەوە، دەستیان کرد بە پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە و بڕێک مادەی هۆشبەر لە ناو یەكێك لە ئۆتۆمبیلەکاندا دۆزرایەوە و لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەرداگیرا.

هەرلەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای کردنەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوی هاتوچۆکە، مەلەفی لێکۆڵینەوەش بەپێی یاسای ماددە هۆشەبەرەکان بۆ شۆفێر و سەرنشینانی ناوبراو کرایەوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر هەواڵەی پۆلیسی دووکان کرایەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بەپێی یاسای مادەهۆشبەرەکان، بۆ ڕوداوی هاتوچۆکەش  لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button