وەفدی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا
لڤین:
پاش چەند جارێک ئاشکرا کردنی کاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ( یەكشەممە ٣٠ئایاری ٢٠٢١ )، وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی وەفدی دانوستانكار بگەڕێتەوە بەغداد.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی ئامانجی سەردانەكەوە، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” ئەم سەردانە ئامانج لێی گفتوگۆكردنە لەگەڵ حكومەتی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی داڕشتنی میكانیزمێكی بۆ جێبەجێ كردنی یاسای بودجەی عێراق بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەستن بەھەرێمی كوردستانەوە.
هەروەها ئاشکرایشی کردووە،” حكومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە یاسای بودجە دووپاتكردۆتەوە و ئەو ئەرك و پابەندییەی لەسەریەتی وەكو خۆی جێبەجێ دەكات بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی ھەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بدرێت”.
جێگەی ئاماژە پێدانە، غالب محمد – ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، نوسیویەتی،”حكومەتی هەرێم لە ترسی چاودێری دارایی عێراق ناوێرێت نە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت نە قبول دەكات چاودێری داهاتی ناوخۆ بكات،
چونكە :
یەكەم : دوو کۆمپانیاى پارتى ملیارێک دۆلار داهاتیانە لەمەرزەکانى سوریا – هەرێم هەیە
دوو کۆمپانیاى پارتى کە ناویان “ستێر و سەڵاحەدینە” یەک ملیار دۆلار داهاتیانه تەنها لەمەرزەکانى سوریا و هەرێمى کوردستان هەیە و هیچ بڕە پارەیەک نایەتەوە ناو خەزینەى حکومەت.
وەهەر وەها لە سنوری سلێمانی بەشێك داهاتی مەرزەكان بۆ حزبە نەك حكومەت .
دوەم: ترسی حكومەت لەوەیە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بۆ حكومەتی عێراق ئەوانیش بڵێن. كە بەشێكی بندیوارە و بڵاوی بكەنەوە و دوایی بڵێن ئێمە خۆمان موچەی فەرمانبەری فعلی دەدەین
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21