مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر سەروەری دادگاکان
لڤین:
لەبارەی بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای سزادراوانی بادینان،مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت”.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای ئەوەی لەرێگای کەناڵە رەسمیە جۆراوجۆرەکانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەرخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیراوەکانی بادینان، لەھەمان کاتدا داوا دەکات بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربێنێ و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات، هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت. هه‌روه‌ها پێشوازی له هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جەختیش دەکاتەوە، ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان، پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبووە و ھەیە، تۆمه‌تباركردنیان به ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات، و بۆ ئەوەی لە تەنگەژەکاندا پشتیوانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بن، پێویستە به چاوی وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٧/٥/٢٠٢١
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21