فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی ئین خەتیب دەرچوو

لەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك فەرمانبەری نەخۆشخانەكە دەكرد.

راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردەوە: دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە رێوشوێنی لێكۆڵینەوەی دەستپێكردوە بۆ وەرگرتنی وتەی شاهیدحاڵەكان كە لەشوێنی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بوون، بۆیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكە دەرکردووە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە، فەرمانی دەستگیركردنەكە لێپرسراوی بەشی چاككردنەوە و لێپرسراوانی بەشی بەرگری شارستانی و لێپرسراوی بەشی چاككردنەوەی ئۆكسجین و یاریدەدەری كارگێڕی و فەرمانبەرانی تر دەگرێتەوە و هەموویان دەستگیركراون.

بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایەبت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەبەغدادی پایتەخت 82 كەس گیانیان لەدەستدا و 110ی تریش برینداربوون.

دوای ئەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغداد و بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە و پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەریان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button