ماسک بەستن بۆ ژنانی دووگیان زیانی هەیە؟

لڤین:

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستوە بەستنی ماسک بۆ ڕێگەگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی ژنانی دووگیان دروست بکات .

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، توێژینەوەکەی توێژەرانی زانکۆی بن گۆریۆن و ناوەندی پزیشکی زانکۆی هداسا لە ئیسرائیل لە گۆڤاری نێونەتەوەیی منداڵبوون و ژناندا بڵاوکراوەتەوە.

توێژەرەکان پشتیان بەستووە بە ئاماری 1800 ژن لە ماوەی دوو مانگی ساڵی رابردوودا کە ماسکیان بەستووە بەراورد بە ئامارەکانی ژنانی دووگیان لە ساڵانی پێشتر دوو ئەنجامی تاقیگە و کلینیکیان دۆزیوەتەوە کە بەرزبوونەوەی ئاستی هێمۆگلۆبوین ە کەمبوونەوەی خڕۆکەکانی خوێنیان بەدی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button