سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی لێکۆڵینەوە دەکات

لڤین:

سەرۆک کۆماری ئێران بە مەبەستی ئاشکراکردنی چۆنیەتی دزەکردنی فایلی دەنگی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی داوای لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو کەسانە دەکات کە فایلەکەیان دزە پێکردووە.

حەسەن رۆحانی لە بارەی دزە پێکردنی فایلی دەنگی محەمەد جەواد زەریف دەڵێت: دزییەک کراوە پێویستە وەزارەتی زانیاری هێزی تەواو بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی بزانێت ئەم فایلە دەنگیە چۆن دزراوە.

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، وەزارەتی زانیاری پێویستە بەزەیی نەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەس و گروپەی کە فایلەکەیان دزیوە، هەرکەسێک بێت دەبێت ئاشکرا بکرێت.

لە جەند رۆژی رابردووودا فایلێکی دەنگی چاوپێکەوتنی محەمەد جەواد زەریف بڵاوکرایەوە کە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە لەم فایلەدا باس لە هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکانی سیستمی دیپلۆماسی ئیران دەکات بە هۆی چالاکییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە پشت پەردەوە.

ڕۆحانی پێیوایە مەبەست لە دزین و بڵاوکردنەوەی فایلی دیمانەی زەریف بۆ ئەوە نەبوو کە سزاکان بەرزبکرێتەوە بەڵکو بۆ دروستکردنی ناکۆکی ناوخۆیی بووە و ئەوانەبوون کە دژە ئێرانن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button