گروپێکی تایبەتمەند: نه‌وت بۆ زیاتر له 80 دۆلار به‌رزدەبێته‌وه

لڤین:
بەگوێرەی پێشبینی گروپی توێژینه‌وه‌ی كاڵاكانی گۆڵدمان ساكس (NYSE:GS) له شه‌ش مانگی داهاتوودا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی جۆری برێنت بۆ زیاتر لە 80 دۆلار به‌رزببێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا گروپی توێژینه‌وه‌ی كاڵاكانی گۆڵدمان ساكس (NYSE:GS) رایگه‌یاند، “پێشبینیده‌كه‌ین له‌شه‌ش مانگی داهاتودا گه‌وره‌ترین بازدان له‌خواستی نه‌وت ڕووبدات، به‌جۆرێك خواست بۆ به‌كارهێنانی نه‌وت بگاته دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار، به‌رمیل له‌رۆژێكدا، بەو پێیەش پێشبینیده‌كرێت نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی جۆری برێنت بۆ زیاتر لە 80 دۆلار به‌رزبێته‌وه، نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش بۆ 77 دۆلار به‌رزببێته‌وه.
گروپەکە ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، کە كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی 5ی ئه‌مساڵ، ده‌بێته هۆی زیادبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی فڕۆكه به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.