وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی بۆ کێشە تەندروستیەکانی هەڵەبجە پێکهێنا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی بۆ بەدواداچون لە دۆخی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لیژنەیەکی پێکهێنا کە بریکاری وەزارەتەکە سەرۆکایەتی دەکات.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزیری تەندروستی کە ئەمڕۆ دەرچووە تیایدا هاتووە: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لەسەر ڕەوشی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن پزیشکیک بە ناوی (د. باخان)، بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی تەندروستی.

لیژنەکە بە سەرۆکایەتی رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیو ئەندامێتی ڤیان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و فاژمە قادر راوێژکاری یاساییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button