هەپەگە: لە شەڕی چەند رۆژی رابردوودا لانی کەم ٣٨ سەربازی تورکیا کوژراون

لڤین:

هێزەکانی پاراستنی گەل ئەنجامی شەڕی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و رایگەیاند ٣٨ سەرباز کوژراون و زیانێکی زۆریان لە سوپای تورکیاداوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل ئامارەکانی شەڕی لە چەند رۆژی رابردووی نێوان گەرلاکانیان لەگەڵ سوپای تورکیای لە ناوچەسنوریەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت: لە چوارچێوەی ‘ قۆناغی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس ‘ و ‘ قۆناغی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور’ لانی کەم ٣٨ هێزی تایبەتی تورکیا کوژران.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بە بەردەوامی ئەو هێرشەی تورکیا دەکات کە ڕۆژی ٢٣ی نیسانی لە ناوچەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ دەستیپێکردووە دەشڵێت “لە دژی داگیرکاری سوپای تورک گەریلا چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدات، گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدەن”.

ئەو ئاماژەی بە دەستپێکردنی دوو هەڵمەت کردووە بە ناوی “هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس” لە دەڤەری زاپ و هەڵمەتی “شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور” لە دەڤەری مەتینا، دەشڵێت ٢٥ی نیسان کاتژمێر 2.20 خولەکی دوای نیوەڕۆ “هێزەکانی ئێمە گروپێک لە داگیرکەرانی تورکیا کە دەیانویست خۆیان لە گردی شەهید سەرداری ناوچەی مەرڤانووس-ی ئاڤاشین جێگیر بکەن، لە نزیکەوە کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٦ داگیرکەر کوژران و گەلێک داگیرکەری تریش برینداربوون. دوای چالاکییەکە سەربازانی تورک سەنگەرەکانی خۆیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن”.

هەپەگە راشیگەیاندووە هەر لەو رۆژەدا سوپای تورکیا بە گازی ژەهراوی بە چری بەرەو تونێلەکانی شەر هاتن لە گردی مامرەشۆی هەرێمی ئاڤاشین، گەریلا بەچالاکی تەقینەوە وەڵامیانداونەتەوە و بەوهۆیەوە  پاشەکشێیان کردووە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا سێ سەربازی دیکەی تورکیا کوژراون و “ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە لە رۆژی دواتر “هێزەکانی ئێمە لە نزیکەوە لەوانیاندا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژران، چەندین سەربازیش بریندار بوون” هەر هەمان رۆژ “گەریلا چوونە ناو سەنگەرەکانی داگیرکەران و سەربازەکانی تورکیان تاروومار کرد. گەریلا چوونە سەر جەنازەی داگیرکەران لە ناو سەنگەرەکانیاندا و چەندین پارچە چەکی ام پی تی ٥٥، نارنجۆک، بی کەی سی، کامێرای تەرماڵ، ئامێری بێتەل و جبەخانەیان خستە دەستی خۆیان. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر کوژران”.

بەبیریشی هێناوەتەوە کە لە رۆژی ٢٣ی مانگدا لە هەرێمی زاپ  ” ٢ داگیرکەر کوژران. سوپای تورک دوای ئەو چالاکییە لە شوێنەکە هەڵهاتن و چەندین سەرباز لە ناوچەکە ون بوون” ئاماژەی بە چالاکی هێزەکانی یەژاستار(هێزی سەربازی ژنانی پەکەکە) کردووە لە ٢٥ی مانگدا و دەڵێت “ناوچەی قەڵای بەدەوێ هەرێمی زاپ جێگیر بوون ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران”.

ئەوەشی وتووە هەر لە ٢٥ی مانگدا بۆ جاری دووەم “هێزەکانی ئێمە داگیرکەرانیان لە قادی بەدەوی کردە ئامانج و لەو چالاکییەدا لانی کەم ٢ داگیرکەر کوژران و ٢ی تریش بریندار بوون”.

هەپەگە لە راگەیەیندراوەکەیدا وردەکاری تەواوی شەڕەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت “ڕۆژی ٢٦ی نیسان هێزەکانی ئێمە داگیرکەرانیان لە دۆڵی گردی شەهید سوورخوێن لە هەرێمی زاپ کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا  بەکەمانی ٨داگیرکەر کوژران.هاوکات ٢ دڕۆنی سوپای تروکیاش کرایە ئامانج”.

لەبارەی چالاکییەکانی “هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور”یش دەڵێت دڵنیان لە کوشتنی ٧ سەربازی تورکیا و هەرچەدە ئەوەشی وتووە کە ژمارەکە لەوە زیاترە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەو ناوچەیەدا سوپای تورکیا لە رێی هەلیکۆپتەرەوە لە چەند شوێنێک سەربازی دابەزاندووە و رووبەڕووی شەڕ بوونەتەوە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button