گروپێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤی دەستگیر کرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداد ڕایگەیاند دەستیان گرتووە بە سەر گروپێکدا کە خەریکی کاری بازرگانی کردن بوون بە مرۆڤ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداد لە بایاننامەیەکدا بڵاویکردەوە ڕۆژی دووشەممە “بە پشت بەستن بە زانیاریە وردەکان و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ مەفرەزەکانی فەوجی فریاکەوتنی 10 ی سەر بە پۆلیسی  بەغدا دگروپێکی هەشت کەسیان دەستگیرکرد کە  تاوانبار بوون بە  بازرگانی بە مرۆڤەوە و داواکراوبوون بەپێی ماددەی شەشی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ”.

ئاسایشی بەغداد ئەوەشی راگەیاند: بۆ ئەو چالاکییە گروپێکی مەیدانی پێک هێنرا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغداد و ئەو شوێنەی کارەکەی تێدادەکرێت دیاری کرا و هەموو ئەندامەکانی کەپێک هاتبوون لە 8 کەس دەستگیرکران و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ گرتنەبەری لێپرسینەوەی یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button