کێ لە پشت سەماکەی سلێمانی و قورئان دڕاندنەکەی هەولێرەوە بوو؟

لڤین:

لە ماوەی کەمتر ٤٨ لە کاتژمێردا دوو رووداوی نامۆ و کاریگەر لە هەولێر و سلێمانی روویاندا و کاردانەوەی فراوانی هاوڵاتیانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.

هاوشێوەی تەواوی رووداوەکانی دیکە پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی دەزگا هەواڵگرییەکان دەکرێت کە لە پشت ئەو رووداوانەوە بن.

شەوی پێنجشەممە ٢٢ی مانگ لە شاری هەولێر دیمەنی کۆکردنەوەی پەڕەکانی قورئانێک لەلایەن کچێکی گەنجەوە بڵاوکرایەوە، کە لەسەر شەقامێکی خێرای ئەو شارە فڕێدرابوو کە کاردانەوەی فراوانی موسڵمانانی بە دوای خۆیدا هێنا.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەو ڕووداوە لە شەقامی سالمی شاری سلێمانیش، لە قەرەباڵغترین ناوچەی ئەو شەقامەدا کوڕ و کچێک بە جلی نیمچە ڕووتەوە دەستیان بە سەما کردن کرد و هەر زوو دیمەنەکانی ئەو کوڕ و کچە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیەوە.

ئەوەی کاریگەری رووداوەکانی زیاتر کردووە ئەوەیە لە مانگی رەمەزاندا روویانداوە کە بە لای موسڵمانانەوە پیرۆزترین مانگی ساڵە، بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی هەرێمیش بە سووکایەتی بە دینی ئیسلام و موسڵمانانی لێکدەدەنەوە.

بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی لڤین ئەنجامیداون، ئەو کوڕ و کچە گەنجەی سەمایان ئەنجامدا بە رەگەز سووریین و لە هەولێر دادەنیشن بە ناوی گەشتیارییەوە سەردانی سلێمانییان کردووە، کاتژمێر ٩ی شەی شەممە لە بەردەم یەکێک لە کافێ کان دەست بە سەما کردن دەکەن.

خاوەنی کافێکە بە لڤینی وت، ئەوان ئاگاداری ئەو دوو گەنجە نەبوون و پەیوەندی بەوانەوە نەبووە و لەسەر ویستی خۆیان سەمایان ئەنجامداوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە دوای ئەنجامدانی سەماکەیان شوێنەکە جێدەهێڵن، وەک ئەوەی ئەرکێکیان پێ سپێردرابێت و دوای جێبەجێکردنی لە ناوچەکە دوور کەوتوونەتەوە.

هەر بەپێی بەدواداچوونەکانی لڤین ئەو کچەی کە لە کاتی کۆکردنەوەی لاپەڕەکانی قورئاندا دەرکەوت، ئەندامی پارتی دیموکراتەو نزیکایەتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حیزبە هەیە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دیمەنەکەدا بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووداوەکەیان بە سیناریۆ وەسف کرد وا لێکیان دایەوە کە دەستی بەرپرسانی دەستڕۆیشتووی هەولێری لە پشتەوە بێت.

هەرچەندە ئەو کچە رەتیکردبوویەوە لەگەڵ هیچ کام لە حیزبەکان پەیوەندی سیاسیی هەبێت بەڵام بە پێی زانیارییەکانی لڤین ئەندامی پارتییە ئەوەش گومانەکانی لەسەر سیناریۆ بوونی رووداوەکە زیاتر کردووە.

ئەوەی گومانەکانی سەر دڕاندنی قورئان لە هەولێر زیاد کردووە، بڵاو نەکردنەوەی دیمەکانی کامێرا چاودێرییەکانی شەقامە گشتییەکەیە و کە تێیدا ئەنجامدەرانی رووداوەکە بە ڕوونی دەردەکەون.

ئەگەر سەرنج بدرێتە دەرەنجامی هەردوو ڕووداوەکە دەردەکەوێت هاوشێوەی ئەو ڕووداوانەی پێشوون کە ئامانج لێیان لابردنی سەرنجی ڕای گشتی بووە لە سەر پرسێکی دیارییکراو.

هەردوو ڕووداوەکە سەرەداوەکانیان دەچێتەوە هەولێر و ژێر دەستی پارتی دیموکرات بۆیە ئەگەری بەهێز ئەوەیە دەزگای پاراستنی پارتی لە پشت ئەنجامدانی رووداوەکەوە بێت بە ئامانجی لادانی سەرنجی هاوڵاتیان لەسەر پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران.

چونکە ئێستا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە ژێر فشارێکی زۆردایە تا لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لاببات، بەڵام بڕیار وایە لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بە میکانیزمی مانگی ڕابردوو بکرێت، ئەوەش بەو واتایەی رێژەی سەدا ٢١ی لێبڕین بەردەوام دەبێت.

لە کاتێکدا بە پێی هەموو پێوەرەکان حکوومەتی هەرێم دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا تەواوی مووچەی فەرمانبەران بێ لێبڕین دابەش بکات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button