بەهۆی دابەزینی چەند کەسێک بۆ شەڕ کردن ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر،  نوسیویه‌تی، له‌كاتژمێر ده‌روبه‌ری ٦:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی موڵكداری له‌نێوان دو بنه‌ماڵه‌ دروستده‌بێت، به‌هۆی كێشه‌كه‌وه‌، چه‌ند كه‌سێك له‌یه‌كێك له‌ بنه‌ماڵه‌كان به‌چه‌كه‌وه‌ به‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سه‌نی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داده‌به‌زن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ناوه‌ندی رێگایه‌كی خێرا به‌جێده‌هێڵن، به‌ره‌و شوێنێكی ته‌نیشتی رێگاكه‌ بۆ شه‌ڕكردن ده‌ڕۆن.

لە بەشێکی تری نوسینەکەی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووە له‌و كاته‌شدا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر “ترێله‌” به‌خێرایی دێت و شوفێره‌كه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌ ناكات كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پێشه‌وه‌ی له‌ناوه‌ندی ڕێگا وه‌ستابێت، له‌هه‌مانكات ده‌نگی ته‌قه‌ش دێت.

هەروەها ڕایگەیاندووە شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ خۆی ده‌كێشێت به‌دواوه‌ی نیسان سه‌نیه‌كه‌دا و دواتریش كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت، شوفێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگه‌ڕانی “تڕێله‌كه‌” به‌رده‌بێته‌وه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، به‌داخه‌وه‌ راسته‌وخۆ سه‌ری له‌لاشه‌ی جیاده‌بێته‌وه‌.

سەبارەت بە تاوانباری ڕووداوەکە وتەبێژەکە نوسیویەتی شۆفێری نیسان سه‌نی به‌خه‌تاباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ دانرا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button