پارەی بەشێک لە وانەبێژان دابەش دەکرێت

لڤین:

لە ئاگادارینامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایگەیاندووە کە سبەینێ کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی پارەی وانەبێژیی بۆ مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٢٠ خەرج دەکرێت.
هەروەها جێگەی ئاماژە پێدانە بڕیارە مووچەی وانەبێژی چەند پەروەردەیەکی تریش لەم هەفتەیەدا هەفتەی داهاتوودا دابەشبکرێن.
مامۆستایانی وانەبێژ لە کوردستان نزیکەی ١٧ھەزار مامۆستای وانەبێژە، زۆرینەیان لەدەرەوەی شارەکان وانە دەڵێنەوەو لەدوای راگرتنی خوێندن بەھۆی کۆرۆناوە، بەبڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە بڕی ٣٠٠ ھەزار دیناری مانگانە دەدرێت بەمامۆستایانی ھەڵگری بڕوانامەی بەکارلوێس و بڕی ٢٥٠ ھەزاریش بۆ مامۆستایانی ھەڵگریی بڕوانامەی دبلۆم سەرفدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button