لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم کۆدەبنەوە

لڤین:

حەسەن ئالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، به‌ ئامانجی دەستنیشانكردنی میكانیزمی خەرجكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ و ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ، بڕیارە كۆبونەوەیەك لە نێوان لیژنە تایبەتمەندەكانی په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگاره‌كانی هەرێمی كوردستان لەبەغدا ئەنجامبدرێت.

سەبارەت بە هۆکاری کۆبوونەوە ئەندام پەرلەمانەکە ئاشکرای کردووە لەو كۆبونەوە باس لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت، وەك لە یاساكەدا هاتووە، بۆئەوەی لە نزیكەوە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی هەر پارێزگایەك بكرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت .

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەندامەكەی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە هەر بۆ ئەو مەبەستە پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ١٥پارێزگاری عیراق ئەنجامداوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان پشكی خۆی لە یاسای بودجەدا هەیە، كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ پارێزگاره‌كانی هه‌رێم بەرێوەدەچێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە به‌پێى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌، هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌ رۆژانه‌ داهاتى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل و نیوه‌ى داهاته‌ فیدراڵیه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكات و له‌به‌رامبه‌ردا پشكى خۆى له‌ بودجه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی ٢٠٢١ی بڵاوكردەوە و پێی یاساكە، پشكی هەرێمی كوردستان لە ٨ تریلیۆن و ١٦١ ملیار دینار بۆ خەرجی، ٣ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار دینار بۆ وەبەرهێنان و ٩٢٣ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەكو خەرجی حاكیمە دانراوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button