سکاڵا لەسەر چەند بەرپرسێکی گەرمیان تۆمار دەکرێت

لڤین:

لە راگەیەنراوێکدا شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ لەسەر زیادەڕۆییکردنە سەر موڵک و زەوی گشتیی لە گەرمیان چەند دۆسیەیەکماندا بە داواکاری گشتی و داوای جوڵاندنی سکاڵامان دژ بەو بەرپرسانەکرد.

سەبارەت بەو شوێنانەی کە ئەندام پەرلەمانکە سکاڵای لەسەریان جوڵاندووە ئاشکرای کردووە کە بریتین لە پارکی ژینا کە بەشێکی کراوە بە ھەرزان بازاڕ، یانەی شێروانە کە چەند دوکانێک بەتەنیشت یاریگای کەلارەوە دروستکردوە و ھەروەھا بینای ماڵی گەنجانی کەلار کە کراوە بە قوتابخانەی ئەھلی.

هەروەها ڕایگەیاندووە لە‌گە‌رمیان و كە‌لار بە‌دیاریكراوی بە‌رپرسانی چاوچنۆك ھە‌رچی زە‌وی نایاب و ستراتیژی دە‌ڤە‌رە‌كە‌ ھە‌یە‌ دە‌ستی بە‌سە‌ردا دە‌گرن و یە‌كە‌ ئیداری و لایە‌نە‌ مە‌عنییە‌كان چاویان لە‌ئاست بە‌رپرسان داخستوە‌.

شیرین ئەمین کە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیە لە پەرلەمانی کوردستان، باس لەوەش کردووە کە ھاوڵاتی وا ھەبوە لە‌بە‌ر ناچاری زیادەڕۆیی کردوە و سزا دراوە، بەڵام بۆ بە‌پرس و دە‌ستڕۆشتوە‌كان نە‌ك ڕووبە‌ڕووی سزا ناكرێنە‌وە‌، بە‌ڵكو ھە‌ندێک كات بە‌ ھاوكاری لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان كارئاسانیان بۆدە‌كرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button