پارتی وەڵامی ڕاکان جبوری دەداتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سەركردایەتی كەركووك ـ گەرمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە لە چاوپێكەوتنێكی پارێزگاری نایاسایی سەپێندراوی كەركوك بەوەكالەت (راكان سعید) جارێكی تر تۆمەتى خستووه‌تەوە ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بەوەی، كە چەند تەرمێك لە بارەگای ئەنجوومەنى سەركردایەتى كەركوك ــ گەرمیان دۆزراوەتەوە (4) چوار رۆژ پاش خیانەتی (16ی ئۆكتۆبەر).

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لێرەدا بۆ رای گشتى رایدەگەیەنین، كە ئەو تۆمەتە هیچ جۆرە بنەمایەكى نییە و دوورە لە راستییەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان واقعی سەربازی سەپێندراوى قەبووڵ نەبووە و لەو كاتەوە تاكو ئێستا هیچ كات پارتیمان ئەو پارێزگارە سەپێندراوە نا یاسایی و نا دەستووریەى بە پارێزگار نە ناساندووە و بەهیچ شێوەیەك مامەڵەى لەگەڵ نەكردووە و هەر بۆیەش ئەم جۆرە تۆمەتانە درووست دەكات.

هەروەها سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بەوە داوە کە بارەگاكانى پارتیمان بارەگاى حزبی سیاسییە و چالاكی سیاسی تێدا ئەنجام دەدرا، لە دواى خیانەتى (16ی ئۆكتۆبەر) پارتیمان لە كەركووك نەبووە و بارەگاكانمان داگیركراون و بوونى تەرم لەو شوێنە ئەگەر هەبوبێت هیچ پەیوەندییەكى بە پارتیمانەوە نییە.

سەبارت بە بارەگاکانی ئەو حیزب پاش ڕووداوەکانی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بە پێچەوانەوە ئەو شوێنە دواى داگیركردنى بۆ ماوەیەك ببووە شوێنى گرتن و ئەشكەنجەدانی كەوادر و لایەنگران و ئەندامانى پارتیمان.

لە دووبارەبوونەوەى ئەو جۆر لێدوانە نا بەرپرسانە وێراى ئەوەى بە توندى ئەو جۆرە تۆمەتانە رەتدەكەینەوە، دەبێت رێكارى یاسایی بگیرێتە بەر لەسەر ناوبراو، داواش دەكەین لێكۆڵینەوەى ورد بە بەشدارى پارتی لە ژێر چاودێری (UN) لە بابەتەكە بكرێت. ئێمە باش دەزانین، كە ئەم قسە و تۆمەتانە بۆ رێگرى كردن و درووستكردنى كۆسپە بۆ گەڕانەوەى پارتیمان بۆ شارى كەركووك.

لە کۆتای ڕاگەیەنداروەکەدا هاتووە لێرەدا رایدەگەیەنین راكان حەز بكات یان حەز نەكات با لەوە دڵنیا بێت، كە پارتى بۆ كەركووك دەگەڕێتەوە و ئەو ئیدارە نایاساییەش بەم شێوەیەى ئێستا نامێنێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button