بەشێک لەکەلوپەلە بەکارهاتوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەفرۆشرێت

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارای لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایده‌كات، بەشێک لەکەلوپەلە بەکارهاتوەکانی لەزیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت و ئەو کەس و لایەنانەش ئاگادار دەکاتەوە کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە، دەتوانن دوای دانانی بارمتەی یاسایی تا ٢٨ ی نیسان ناوی خۆیان تۆماربکەن.

لەنوسراوێکدا کە واژۆی ساناو فەرەیدون محەمەد، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ١٢ی ئەم مانگە دەرچوە ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن لەزیادکردنی ئاشکرادا بۆ فرۆشتنی بەشێک لە کەلوپەلە بەکارهاتوەکان پێویستە بارمتەی یاسایی دابنێن کە بەڕێژەی ٢٠%ی کەمتر نەبێت لە نرخی شکێنراو و دوای حەوت رۆژیش پێیوستە کڕیار کەلوپەلەکان لابدات.

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێویستە کڕیار لەماوەی ٧ ڕۆژدا کەل و پەلەکان ببات و فرۆشتنی کەلوپەلەکان بەشێوەی نەختینەیی و بەدیناری عێراقی دەبێت و لەرۆژی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەوە، کڕیاران دەتوانن کەلوپەلەکان ببینن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button