کازمی: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی هەولێر دەکەین

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باشیک بکرێت.

مستەفا کازمی، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەندێک هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن و ئاسایش و سەقامگیری تێکبدەن، ئەوەش کارێکی رەتکراوەیە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

بە گوێرەی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر و ناوچەکانی دیکە بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە “ئاسایشی عێراق بەرپرسیارێتی حکومەت و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، ئامانج لەو کردەوە تیرۆریستییەش کە لە مانگی رەمەزاندا کراوە تێکدانی ئاسایشە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button