رێواز فایەق: هەموو هەفتەیەک وەزیرێک لە پەرلەمانە

لڤین:

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە سەرۆك وەزیرانەوە بۆ وەزیرەكان ئەوەندە هاتوونەتە پەرلەمان وایلێهاتووە دەتوانم بڵێم هەموو هەفتەیەك وەزیرێك لە پەرلەمانە.

رێواز فایەق، لەدیدارێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند: بە تێپەڕبوونی كات بۆم دەركەوت كە ژن بوون كاریگەری هەیە لەسەر پێوەرەكان بۆ هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان، بەگشتی كارەكانی پەرلەمان جۆرێك لە دووفاقی و بێویژدانیشی تێدایە بەوەی كە بە بەردەوامی خەریكی بەراوردكردنی كارەكانی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستانم لەگەڵ كاری خولەكانی تری پەرلەمانی كوردستان، هەستدەكەم ئەو پێوەرانەی ئێستا پەرلەمانی كوردستانی پێ هەڵدەسەنگێنرێت زۆر جیاوازە لەو پێوەرانەی كاتی خۆی پەرلەمانی كوردستانی پێهەڵدەسەنگێنرا.

ئەو دەڵێت: لەسەر ئاستی دەستەبژێر گوێم لەوە دەبێت كە ئەمە لاوازترین خولی پەرلەمانی كوردستانە، بەبێ ئەوەی بڵێت بۆ لاوازترین خولی پەرلەمانی كوردستانە، چونكە كە یەكێك بە بەهێز ئەژماردەكرێت و یەكێكی تر بەهێزتر دەبێت پێوەرێك هەبێت و بوترێت ئەمە پێوەرەكەیە، بێگومان پێوەرەكان جیاوازن.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەربارەی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی ئەم خولەی پەرلەمان كوردستان دەكرێت ئامژە بەوەدەکات کە ئەو سوپایەک لە خەڵکی فەیکی بەدەورەوە نییە، جگە لەوەی “بەشێكی ڕەنگە پەیوەندی بەوەوە هەبێت كەس لە سەرۆكی پەرلەمانێكی ژن ناترسێت لەوەی هەرچی پێ بڵێت كە ڕەنگە كاردانەوەیەكی بەرامبەری هەبێت بە شێوەیەك لە شێوەكان كە زیانی پێدەگات لەبەرئەوە هەرچی بە دڵی بێت دەیڵێت ئەوەش بەلای خۆمەوە هەر ئاساییە، بەشێكی تر پەیوەندی بەوەوە هەیە كە لەناو حیزبە سیاسیەكاندا و لەناو خەڵكیش ڕەنگە ئاسان بێت قسە وتن بە ژنێك لە پێگەیەكدایە خۆشی ڕەنگە بەشێكی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە نایانەوەێت ژنێك سەركەوتووبێت لەو پێگەیەدا جارێكی تر ژنێكی تر بیر لەوە نەكاتەوە كە داوای ئەو پۆستە بكات هەرچەندە خۆم پێموانییە كەسێكی سەركەوتوونیم ئەگەر كاریگەرییەك لەسەر پەرلەمانی كوردستان هەبێت لە ئاستی خواستی خەڵكدا نەبێت ئەمە پەیوەندی بە كەسەكانەوە نییە، پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ئابوری و پەیوەندی هێزە سیاسیەكان، پەیوەندی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگە مەدەنییەكان و میدیاوە هەیە.”

رێواز فایەق وتیشی ” ئەگەر لە من بپرسرێت ئەگەر من حیزبی سیاسی یەكەم بم، ئەگەر من زۆرینەی پەرلەمانی بم و حكومەتم دروستكردبێت بە بەردەوامی لە كاتی قەیراندا بیر لەوە دەكەمەوە كە سەرۆك وەزیران و كابینەكە بهێنمە بەردەمی پەرلەمان بە ناوی پرساندنەوە جارێكی تر متمانەیان پێبدەمەوە ئەگەر عەقڵیەتی سیاسی ئێمە كراوەبێت و بیەوێت مامەڵە لەگەڵ قەیراندا بكات بە عەقڵیەتێكی كراوە، ئەسڵ ئەوەیە گومان لەسەر متمانەی پەرلەمان وە متمانەی خەڵك بە كابینە دروست بوو باشترین بیركردنەوە ئەوەیە كابینە بهێنرێتەوە بەردەمی پەرلەمان لە كاتێكدا زۆرینەی زەمانە لەبەر ئەوە پێویست ناكات بەو دوودڵیەوە وەربگیرێت، ئەمە بە دوودڵیەوە مامەڵەی لەگەڵ كراوە جگە لەو حاڵەتە”.

د. ڕێواز ڕاشیگەیاند” بابەتێكی تر مەسەلەی چاودێری و هاتنی وەزیرە، وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم هەم لەسەر داوای پەرلەمانی كوردستان هەم بە دەستپێشخەری خۆیان لە سەرۆك وەزیرانەوە بۆ وەزیرەكان ئەوەندە هاتوونەتە پەرلەمان وایلێهاتووە دەتوانم بڵێم هەموو هەفتەیەك وەزیرێك لە پەرلەمانە یان لە لیژنەكانە یان لە ناو هۆڵی پەرلەمانە، لە چ خولێكی پەرلەماندا ئەوەندە وەزیر هاتۆتە ناو پەرلەمانی كوردستان، ئیشكالیەتی ئەمە لە چیدایە؟”

وتیشی “ئێمە هەوڵماندا پێكەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت ئەم پەیوەندیانە ئاسایی بكەینەوە بەڵام هەست دەكەم تێكچوونی پەیوەندی سیاسی نێوان هێزە سیاسیەكان و بە دیاریكراوەیی هەندێك هەڵچوون و داچوون كە لە پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتیدا هەیە لە ئێمە گەورەترە”.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە وتی: لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان قسەی خۆی وتووە بە حكومەت كە ئێمە پێمان باشە لێبڕینی موچە لاببرێت، ئەوە لیژنەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەو قسەیان كردووە لەگەڵ زیادبوونی داهاتەكان و لەگەڵ ڕێككەوتن لەگەڵ عێراق دەبێت ئەم لێبڕینە نەمێنێت ئەمە ئالیەتێكە.

د. ڕێواز فایەق جەختیكردەوە” ئەم كابینەیە ئەگەر دەیەوێت ئیشێكی جیاواز بكات لە كابینەكەی پێش خۆی ئەسڵ ئەوەیە كە خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان لە دووتوێی پرۆژە یاسای بودجەدا بنێرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان، وە هەنگاوێكی جیاواز بنێت كە ڕۆژی دووشەممە جەختیانكردەوە كە بەڵێ پڕۆژە یاسای بودجە دەینێرن باوەڕی خۆشم وەهایە ئەگەر تا ئێستا نەیان ناردبێت ئەگەر بینێرن دەبێتە پرۆژە یاسای بودجەی دوو ساڵ چونكە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەكی ئاسان نابێت و بە ئاسانیش لەناو پەرلەمانی كوردستان تێناپەڕێت.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button