پاپای ڤاتیکان نامەیەکی تایبەتی بۆ نێچیرڤان بارزانی نارد

لڤین:
پاپای ڤاتیکان پەیامێکی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد و رایگەیاند، له خواى مه‌زن داواكارم پشتيوانى ئه‌ركه‌كانتان بێت و بۆ رێگه‌ى دانايى و دادگه‌رى و راستى، رێنموونيتان بكات.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ئەمڕۆ نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان نارد و رایگەیاند، حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابتان و ته‌واوى کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئێوه و هه‌موو گه‌لى عێراق، هه‌ستى قووڵی سوپاسگوزاريم بۆ ئه‌و پێشوازى و ميواندارييه گه‌رمه ده‌رببڕم.
پاپا لە نامەکەیدا وتوشیەتی: ده‌مه‌وێت سوپاسگوزاريى راستگۆيانه‌م ده‌رببڕم بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى ئه‌نجامتان داوه و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌پێناو جێگيركردنى ئاشتيدا و هه‌موو ئه‌وه‌ى بۆ ئايين و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌شى ده‌كه‌ن.
دەقی پەیامەکەی پاپا فرانسیس، بۆ نێچیرڤان بارزانی
جه‌نابى سه‌رۆك به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى ـ ى هێژا
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق
سڵاوێكى برايانه..
خۆشحاڵم سڵاوى برايانه‌م پێشكه‌ش به جه‌نابتان بكه‌م و هيواى كامه‌رانى بۆ ئێوه و گه‌لى خۆشه‌ويستتان بخوازم، هيوادارم خۆتان و ته‌واوى هاوكارانتان هه‌ميشه له ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و به‌خششدا بن.
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابتان و ته‌واوى کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئێوه و هه‌موو گه‌لى عێراق، به‌تايبه‌تى دانيشتوانى خۆشه‌ويستى كورد، هه‌ستى قووڵی سوپاسگوزاريم بۆ ئه‌و پێشوازى و ميواندارييه گه‌رمه ده‌رببڕم كه له خۆم و ياوه‌رانى منتان كرد، هه‌روه‌ها هيوادارم سڵاو و رێزم به جه‌نابی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى كوردستانى عێراق بگه‌يه‌نن. سوپاستان ده‌كه‌م كه خۆتان به‌شداريتان له نوێژ و قوداسه‌كه‌ماندا له ياريگەى فره‌نسۆ هه‌ريرى له هه‌ولێر كرد، ئه‌وه نيشانه‌ى گيانى ته‌بايى و لێبوورده‌يى و برايه‌تى و مرۆييتانه.
ئه‌و رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌سه‌رم بردن، هه‌ستم كرد ئه‌و فره‌ئايينى، فره‌كولتوورى و فره‌نه‌ته‌وه‌يييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌يه‌تى، پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى ئێوه و جيهانيشه. ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی له عێراق ده‌كرێت بۆ هه‌مووان و به‌تايبه‌تى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بسه‌لمێنێت كه وێڕاى هه‌موو جیاوازییه‌كانيش ده‌توانێت به پێكه‌وه‌يى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن هاوكار بێت له بنياتنانى ژيانى مه‌ده‌نى و پته‌وكردنى په‌يوه‌نديى برايه‌تى و هاريكارى له‌پێناو چاكه و ئاشتى و گه‌شبوونى هيواى داهاتوويه‌كى باشتردا.
جه‌نابى سه‌رۆك
ده‌مه‌وێت سوپاسگوزاريى راستگۆيانه‌م ده‌رببڕم بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى ئه‌نجامتان داوه و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌پێناو جێگيركردنى ئاشتيدا و هه‌موو ئه‌وه‌ى بۆ ئايين و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م و نه‌وه‌كانيش سوپاستان ده‌كه‌ن بۆ كارى باشتان له خزمه‌تى چاكه‌ى گشتيدا.
له خواى مه‌زن داواكارم پشتيوانى ئه‌ركه‌كانتان بێت و بۆ رێگه‌ى دانايى و دادگه‌رى و راستى، رێنموونيتان بكات و ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى به‌رده‌وامتان پێببه‌خشێت.
پاپا فره‌نسيس
15ى ئازارى 2021
ڤاتيكان