نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر

لڤین:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانەکەی بۆ بەغداد کۆتایی پێهێنا و ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە شاری هەولێر.
دواى سه‌ردانێكى سێ ڕۆژى بۆ به‌غداد و ئەنجامدانی ژمارەیەک ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
سەردانەکەی بارزانی دوای ئەنجامدانی رێککەوتنی هەرێم و بەغداد هات لە بارەی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و دوای سەردانەکەشی بوو بۆ فەڕەنسا.