قایمقامیەتی پێنجوێن هاوڵاتیانی قەزاکە لە تەقاندنەوەی بۆمبێک ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

قایمقامیەتی پێجوێن ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزاکە دەکاتەوە لە تەقاندنەوەی بۆمبێکی کۆن و داوایان لێدەکات نەترسن.

لە ئاگاداریەکدا کە قایمقامیەتی پێنجوێن بڵاوی کردووەتەوە ئاشکرایکردووە کە سبەینێ  ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ بۆمبێکی کۆن دەتەقێندرێتەوە.

قایمقامیەتی پێنجوین ئەوەشی راگەیاندووە کە بۆمبەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی دەتەقێندرێتەوە کە بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکەیە و لەنزیک پێنجوێن  لەناودەبرێت، بۆیە ئەگەر دەنگی تەقینەوەکەتان بیست  جێگای ترس نەبێت بۆتان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button