ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان

لڤین:

ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی رایگەیاند بەکارهێنانی ئەو جۆرەی ڤاکسینەکە تایبەتمەندی جیاوازی هەیە هەر ئەمشەو دەگاتە سەنتەرەکانی دابەشکردن.

سامان بەرزنجی، رایگەیاند: یەکەمجارە ئەم جۆرەی ڤاکسین دەگاتە هەرێمی کوردستان و سبەینێش بەشێکی دیکە لە ڤاکسینی سینۆفارم دەگاتە دەستمان ٢٠٧٠ ژەمە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

ئەو وتیشی بە گەیشتنی ڤاکسینی سینۆفارم ئەویش بڕی بەدەست گەیشتوو رادەگەیەنین، لەگەڵ هەریەکە لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری سینۆفارم و ئەسترازینکا و فایزەرە گرێبەستمان کردووە بەڵام هەندێک رێکار ماون لەوانە تۆمارکردن لەلایەن کۆڤاکسەوە.

وەزیری تەندروستی ئاشکرایکرد، تا ئێستا لە بەکارهێنانی ڤاکسیندا لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی نامۆ تۆمار نەکراوە، لە دوو رۆژی رابردووشدا ژمارەی بەکارهێنان بەرزبووەتەوە بۆ ٥١٪ی بەکارهێنان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button