دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە ناو شاری سلێمانی دەست پێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی۱٠ی نیسان دابەشکردنی نەوت لەناوشاری سلێمانی دەست پێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە دابەشکردنی نەوتی سپی لەسنوری مەڵبەندی پێنج دەست پێدەکاتەوە، تەنها مەڵبەندەکانی یەک و دوو سێ و چوار و پێنج مافی وەرگرتنی نەوتیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button