حزبە تورکمانەکان بڕیاریاندا بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن

لڤین:

حزبه‌ توركمانه‌كان بڕیاریاندا لە سەرتاسەری عێراقدا به‌ یه‌ك لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن و سەرۆکی بەرەی تورکمانیش کرایە سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە.

هاوپەیمانێتی تورکمانەکان  له‌ژێر ناوی “هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی” حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ كه‌ركوك رایگەیاند ” ته‌واوی حزبه‌ توركمانه‌كانی عێراق به‌ یه‌ك لیست و له‌ژێر ناوی (هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی) به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن “.

تۆران رونیشیكرده‌وه‌، به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌منزیكانه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو “به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی توركمان من وه‌ك سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی هه‌ڵبژێردرام”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button