بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: سەرقاڵی دیاریکردنی کاندیدین بۆ پەرلەمانی عێراق

لڤین:
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی رایگەیاند، هیچ هاوپه‌یمانییەک پێکنەهاتووە نه له کوردستان و نه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ئێستاش ئەو حزبە خەریکی دیاریکردنی کاندیدەکانیەتی.
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی بە ماڵپەڕی حزبەکەی راگەیاند: ئێمه ناتوانین ئاینده بده‌ین به‌ده‌ست قه‌ده‌ر و پێشبینی بکه‌ین، هەڵبژاردن ده‌کرێت یان ناکرێت، وه‌ک هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه که به‌غداد بڕیاری جێبه‌جێکردنی هه‌ڵبژاردنیداوه ئێمه ده‌ستمان به ئاماده‌کاری کردووه.
ناوبراو راشیگەیاند: ده‌بێت کادیر و ئه‌ندامی خۆمان بچنه ده‌نگدان، ئێستا سه‌رقاڵی دیاریکردنی کاندیدی خۆمانین، چونکه 17ی4 کۆتا واده‌یه بۆ ناردنی ناوی کاندید و دواتر تا 1ی5 دواین واده‌یه بۆ تۆماری هاوپه‌یمانی.
خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند “هیچ هاوپه‌یمانییەک پێکنەهاتووە نه له کوردستان و نه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ڕاسته سه‌ردانی یه‌کتری هه‌یه لێکگه‌یشتن هه‌یه، به‌س هاوپه‌یمانی نه‌کراوه”.
ئەو وتیشی: ئێستا پارتی ٢٦ کورسیی له به‌غداد هه‌یه، به‌س ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌خته و یاساکه‌ی نوێیه و ناتوانین بۆ داهاتوو پێشبینی بکه‌ین.